English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتی کردنی هاتنی زیارەتکاران سەردانی بازگەی شێراوەی کرد
2022-08-31 [05:09 AM]

ZNA-هەولێر


ڕۆژی  سێ شەممە رێکەوتی  ۳٠/ ٨/ ٢٠٢٢
بەرێز (مسعود باتێلی) سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتی کردنی  هاتنی زیارەتکاران بە یاوەری بەرێز بەرپرسی بازگەکانی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی لیژنەی پێشکێش کردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان و ئەندامانی لیژنەی کرین سەردانی مەیدانی بازگەی شێراوە لە هەولێری پایتەختیان کرد.
 
مەبەست لەم سەردانە  پێشکێش کردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان وەکوو دانانی تانکییەکانی ئاوی خواردنەوە و دابین کردنی چادر و خیوەتگە و مۆکێت و دەستشوو و ئاودەستەکان و دابین کردنی پێداویستیەکانیان و رێکخستنی شوێنی پشوودانی زیارەتکاران  و دابین کردنی کۆمپیوتەر  و دانانی جیهازی ئیکس رای و کامێرای چاودێری و پێداویستیەکانی تر وەک ئامادەسازی سەرەتایی بۆ پێشوازی کردن لە زیارەتکارانی ئێرانی کە بە نیازن بە رێگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران و هەرێمی کوردستانەوە سەردانی شار و شوێنە پیرۆزەکانی نەجەف و کەربەلا بکەن و دوبارە لە رێگای هەرێمی کوردستانەوە بگەرێنەوە وەلاتی خۆیان.
.
 
ڕاگەیاندنی 
لیژنەی سەرپەرشتی کردنی هاتنی زیارەتکاران




ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad