English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی یونیسێف پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و كەمئاوی تاوتوێ دەكەن
2022-08-31 [05:23 AM]


ئەمڕۆ چوارشەممە 31/8/2022 لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی یونیسێف كرد كە پێكهاتبوون لە مادس ئۆین بەڕێوەبەری ئەپەراسیۆنە مەیدانییەكانی یونیسێف لە عێراق و جێنیفر ڤیتێل ڕێکخەری کلاستەری (WASH) و زینب العغیدی، پسپۆڕی (WASH) ئاو و ئاوەڕۆ و پاكوخاوێنی لە ئۆفیسی مەیدانی یونیسێف لە هەولێر.
لە دیدارەكەدا كە ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ئامادەی بوو. تیشك خرایە سەر كارەكانی ڕێكخراوی یونیسێف كە بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامودەزگەكانی حكوومەت لە بواری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئاو و ئاوەڕۆ و خۆڵ و خاشاك و یارمەتی مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەرانی ناو كەمپەكان كار دەكەن. لەمبارەیەوە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سوپاسی تیمەكانی یونیسێفی كرد و هیوای بەردەوامی و فراوانبوونی كارەكانی خواست. 
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، شاندی یونیسێف، سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و لێكەوتەكانی وشكەساڵی و كەمئاوی و ڕێژەی سەوزایی، پلانی داهاتووی ڕێكخراوەكەیان خستەڕوو كە بۆ ئەو مەبەستە ڕاپۆرتێكیان ئامادە كردووە و دەیانەوێت لە داهاتوودا جێبەجێی بكەن و ئێستاش لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن بە مەبەستی دەوڵەمەندكردن و جێبەجێكردنی پلانەكەیان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ لێكەوتەكانی گۆڕانكاریی كەشوهەوا و ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتەكە، هاوكات تیشكی خستە سەر هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە هەرێمی كوردستان، جەختیشی لەسەر هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەت و ڕێكخراوی یونیسێف كردەوە بە مەبەستی سەرخستنی بەرنامەكەیان و ئاماژەی بەوەش كرد وەك حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەرجەم تواناكانمان دەخەینەگەڕ بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەپێناو جێبەجێكردنی پلانەكە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێكەوتەكانی وشكەساڵی و چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی و پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی و هەماهەنگیی زیاتر بۆ كاری هاوبەش و خزمەتگوزاری.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad