English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاران: خوازیاری ئێراقی سەقامگیر و هێمن و بەهێزین
2022-08-31 [07:37 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئیران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە گرژییەکانی ئەم دواییەی عێراق ڕایگەیاند تاران هەموو کات خوازیاری عێراقێکی سەقامگیر، هێمن و بەهێزە. لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە، تاکە رێگای دەرچوونی عێراق لەو قەیرانەی لە ئارادایە، پشتبەستن بە رێکاری گفتوگۆ و پاراستنی مافی هاووڵاتییان و پابەندبوون بە دەستوورە. ڕاشیگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆشحاڵە کە جارێکی دیکە ئارامی گەراوەتەوە بۆ عێراق و گرژییەکان کۆتاییان پێهاتووە. وەزارەتی دەرەوەی ئیران هیواشی خواستووە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە بەشداریی بنیاتنەرانە لە پڕۆسەی ساسی، بوار بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ خۆش بکەن و جەختیش کراوەتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو کات لەسەر پشتیوانیی خۆی لە دامەزراوە سیاسی و یاسایییەکانی عێراق بەردەوام دەبێت.



ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad