English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی گۆڵبارانی نۆتینگهامی کرد
2022-08-31 [10:43 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی نۆتینگهامی کرد.

لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یاریەکە بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە میوانەکەی بباتەوە.

لە تایمی یەکەمدا هالاند سێ گۆڵ و دووەم هاتریک لەم وەرزە لە خولەکەکانی 12و 23 و 38 تۆماریکرد. 

تایمی دووەم دەستی پێکردەوە و سیتی بەردەوام بوو لە گۆڵ تۆمارکردن، هەریەکە لە ئەلڤارێز و کانسێلۆ سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 50 و 66 و 87 بۆ یانەکەیان تۆمارکرد.

بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی گرتووە.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad