English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سناپچات نزیکەی 1000 کارمەندەکانی دەردەکات
2022-09-01 [08:09 AM]

ZNA:هەولێر


تۆڕی پەیوەندی کۆمەڵایەتی سناپچات 20%ـی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە، کە دەکاتە نزیکەی 1000 کارمەند.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی CNBC، دەرکردنی کارمەندەکان لە ئەمڕۆوە لە چەند بەشێکی دیاریکراوی دامەزراوەکەدا دەستپێدەکات، لەوانەش بەشی هاردوێر و بەشی گەشەپێدەری بەرهەمەکان.

ئەمساڵ سناپچات ساڵێکی سەخت بەڕێدەکات، بەگوێرەی زانیارییەکان، قازانج و داهاتی کەمیکردووە.. ئاماژە بەوەشدرا، لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا پشکی سناپچات 25% دابەزیووە.

لەلایەکی دیکەوە، کۆمپانیای مێتا، کە خاوەندارێتی فەیسبووک، ئیسنتاگرام و وەتسئەپ دەکات، لە پێشبینییەکانیدا بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ هەڵەی لە شیکارییەکانیدا کردووە.

کۆمپانیاکانی بواری تۆڕی پەیوەندی و کۆمەڵایەتی لاوازی ئابووری و قەیرانی دارایی بەهۆکاری کەمبوونەوەی رێکلامی دیجیتاڵی بازرگانەکان دەزانن. سەرەڕای ئەوەش، ئەم کۆمپانیایانە رایانگەیاندووە، "نوێکردنەوەی تایبەتمەندی کەسی لە ساڵی 2021 بۆ iOS-ی ئەپڵ وایکردووە کە بەدواداچوون بۆ داتای بەکارهێنەران قورستر بێت، بەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر رێکلامە ئۆنلاینەکانیان دروستکردووە.





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad