English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پێدانی قەرز بە جووتیاران لەگەڵ بانکێک رێك ده‌كه‌وێت
2022-09-01 [12:03 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان یاداشتێک بۆ پێدانی قەرز بە جووتیاران لەگەڵ بانکێک واژوو دەکات. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند: "بڕیاردراوە لە رێگەی پێدانی قەرز پاڵپشتیی ئەو جووتیارانە بکرێت کە بیرۆکەی کارکردنیان هەیە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی رایگەیاند، "دوێنێ وەزارەت لەگەڵ بانکی (القورتاسی ئیسلامی) کۆبووەوە و بڕیاردرا بەمنزیکانە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو بکەین، بە مەبەستی پاڵپشتی پێدانی قەرزی کشتوکاڵی بۆ ئەو جووتیارانەی کە بیرۆکەی بونیادنانی پڕۆژەی بچووک و مامناوەندیان هەیە لە سێکتەری کشتوکاڵی."

حوسێن حەمەکەریم گوتیشی: "ئەم هەنگاوە دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی جووتیاران و بوژاندنەوەی سێکتەری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان."

باسی له‌وه‌ش كرد، وەزارەت بۆ پاڵپشتیکردن لە بەرهەمی جووتیاران و کارەکانیان چەندین هەنگاوی ناوە. لەو بارەوە گوتی: "یەکێکی دیکە لە هەنگاوەکان دوێنێی وەزارەت، بۆ پاڵپشتیکردن لە بەرهەمی خۆماڵی بڕیاری قەدەخەی هاوردەکردنی بەرهەمی خەیار و تەماتەی دەرکرد، هەرچەندە لە بنەڕەتەوە خەیار تاوەکو 1ی 12 و تەماتە تاوەکو 15ی 11 باجمان لەسەر دانابوو، کیلۆیەک خەیار 600 دینار و تەماتە 750 دینار باجی لەسەر بوو، بەڵام ئێستا بۆ پاڵپشتیکردنی زیاتری بەرهەمی خۆماڵی هاوردەکردنمان قەدەخەکرد، تاوەکو ئەو کاتەی بەرهەمی خۆماڵی هەبێت."

 

رووداو





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad