English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... بارەگاکانی عەسائیبی ئەھلی حەق تا کاتێکی نادیار دادەخرێن
2022-09-01 [12:13 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق، قەیس خەزعەلی بڕیاری دا، سەرجەم بارەگاکانی گرووپەکە لە عێراق تا کاتێکی نادیار دابخات.

قەیس خەزعەلی لە وەڵامی ھۆشدارییەکەی سەرکردە لە رەوتی سەدر، ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی "داوا لە لایەنگرانی خۆمان دەکەم، ھیچ کەسێک کاردانەوەی خراپ نیشان نەدا بەرامبەر ئەو سووکایەتییکردنەی کە ئاراستەم دەکرێت".

راشیگەیاندووە "کەسانێک ھەن چاویان لەوەیە دەرفەتێک بقۆزنەوە، بۆ ئەوەی رەوشەکە ئاڵۆزتر بکەن، بەڵام ئێوە رێگا مەدەن ئەو دەرفەتە بقۆزرێتەوە، بەبێ دەنگی شکست بە پلانەکانیان بھێنن".

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق ھەروەھا نووسیوویەتی "داوا لە برایانمان لە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق دەکەم، سەرجەم نووسینگە و بارەگاکانی بزووتنەوەکە تا کاتێکی نادیار دابخەن".

قەیس خەزعەلی ھەروەها نووسیوویەتی "ھەر نووسینگەیەک یان بارەگایەکی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق سووتێندرا، ئێوە گرنگی پێ مەدەن".

پێشتر سەرکردە لە رەوتی سەدر، ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە لەبارەی پێکدادانەکەی شەوی رابردووی شاری بەسرە ھۆشداری توندی دایە ئەمنیداری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەق، قەیس خەزعلی و داوای لێ کرد کە میلیشیاکانی کۆنترۆڵ بکات و رایگەیاندبوو "ئەگەر میلیشیا نەگریسەکەت کۆنترۆڵ نەکەیت، ھەروەھا خۆت لەو بکوژ و تاوانبارانەی کە سەربە خۆتن بێبەری نەکەیت، یان نەیسەلمێنیت کە سەربە تۆ نین کەواتە تۆش کەسێکی بێشەرمیت".

شەوی رابردوو لە کاتی تێپەربوونی کاروانێکی چەکدارانی سەرایا سەلام باڵی چەکداریی رەوتی سەدر لە بەردەم بارەگایەکی بزووتنەوەی عەسایبی ئەھلی حەق بەسەرکردایەتیی قەیس خەزعەلی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بەسرە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھەردوولادا روویداوە.

بەپێی زانیارییەکان لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکاندا، ژمارەیەک چەکداری سەرایا سەلام و بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق کوژراون و برینداربوون.

 

AA





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad