English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەوت جۆری میوە چەوری ورگ دەتوێنێتەوە
2022-09-01 [01:43 AM]

هەولێر : ZNA


ورگ هۆکارێکە بۆ بوونی لەشێکی ناڕێک و پێویستە ڕێگە لە زیادبوونی بگریت بەخواردنی تەندروست و ئەنجامدانی وەرزش. هەندێک میوە هەن دەبێتە هۆی ئەوەی لەماوەی یەک مانگدا ئاستی ورگ بچوک بێتەوە.. شوتی دەوڵەمەندە بە ئاو و ترشی ئەمینی و ڤیتامین سی، باشتری یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری بەتایبەت ورگ. بابایا میوەیەکی بەسوودە و دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی سوودبەخش و کرداری هەرس خێرادەکات و چەوری دەوری ورگ و گەدە دەتوێنێتەوە. ئەنەناس بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە و ڕێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری بەتایبەتی لە دەوری ورگ. ئەڤۆگادۆ باشترین جۆری میوەیە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە بڕێکی زۆر ماددەی ڕیشاڵی تێدایە و یارمەتیدەر بۆ توانەوەی چەوری ورگ. مۆز میوەیەکی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ئەنزیمەکان کە پارێزگاری لە کرداری هەرس دەکات و باشترین یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری ورگ و دابەزاندنی کێش. سێو میوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددەی ڕیشاڵی و یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری ورگ و توندکردنەوە، پێویستە ڕۆژانە یەک سێو بخۆیت. ترێ یارمەتی پاراستنی کرداری سوتان دەدات لە لەشدا، بەتایبەتی سوتانی چەوری.





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad