English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرەو جیهانی بوون لەگەڵ BTS: سامسۆنگ کارێکی مۆسیقای جیهانی لە Galaxy Unpacked 2022 خستەڕوو
2022-09-01 [02:13 AM]

ZNA


گروپی پۆپی جیهانی BTS لە پێشەنگی ڤیدیۆی مۆسیقادایە و بە بڵاوکردنەوەی پارچە مۆسیقاکەیان لەسەر ئاستی جیهانی لەمیانەی Galaxy Unpacked 2022، گرووپەکە دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا جارێکی دیکە جیهان داگیر بکاتەوە.
لە بۆنەی ئەمساڵی Galaxy Unpacked، کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان پەردەی لەسەر دوو فیلمی دیجیتاڵی گرووپەکە لادا کە پێشتر نەبینراون، و لە شوێنە گشتییە بەناوبانگەکان لە چەند شارێکی گەورەدا نمایشکران، وەک "تایمز سکوێر" لە شاری نیویۆرک و "پیکادیلی سێرک" لە لەندەن و "کودام" لە بەرلین لە 10 ئاب کاتژمێر 4ی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان، و کویکس لە سیئۆل (13 ئاب کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بە کاتی کۆریا).
یەکەم فیلمی دیجیتاڵی بە ناوی "Galaxy x BTS: سنوورەکانی جیهانت تێپەڕێنە لەگەڵ Z Flip4" تیشکی خستە سەر ئەو ئەزموونە نوێیانەی کە گالاکسی  Z Flip4پێشکەشی دەکات. ڤیدیۆکە تێیدا فیلمی "Yet To Come (The Most Beautiful Moment)" ی گروپی BTS ی لەخۆگرتووە، کە خۆشی دەگێڕن بە بۆنەی نوێترین ڕەنگی سامسۆنگ بە ناوی "بۆرا وەنەوشەیی Bora pruple" و داهاتوویەکی پڕ لە ئەگەر و توانا پیشان دەدات. و ڤیدیۆی دووەم فیلمێکی دیجیتاڵی تەواو نوێ بوو بە ناوی"Over the Horizon 2022 by SUGA of BTS"، کە دووبارە وێناکردنەوەی ئەو ئاوازە بەناوبانگە بوو کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن هونەرمەند "سۆگا" SUGA بە هاوبەشی بەرهەم هێنرا، لە ساڵیادی 10 ساڵەی بەرهەمهێنانی ئەم پارچە مۆسیقایەدا.
سامسۆنگ بە گەورەترین هەڵمەتە نوێیەکەیەوە بە دەنگێکی بەرز و ڕوون پەیامێک بۆ بەکارهێنەرانی دەنێرێت کە گرنگ نییە داهاتوو چیمان بۆ ئاشکرا دەکات، باشترین ساتەکانمان هێشتا لە پێشە لە ڕێگەی خەونە گەورەکانمانەوە.
سامسۆنگ بانگهێشتی جیهان دەکات بۆ سەیرکردن و ئەزموونکردنی ڤیدیۆکان. لە هەریەکێک لە پێنج ناوچەی جیهانیدا، تەنها پێویستە باڕکۆدەکە لەسەر تابلۆکەکە سکان بکەیت، و دواتر مۆبایلە زیرەکەکەت بە شێوەیەکی خۆکاری دەست دەکات بە لێدانی مۆسیقاکە بە هاوکاتی لەگەڵ شاشە گەورەکە.
دەتوانن چێژ لەمە وەربگرن بە ووردبینەوە لە وێنەکانی یەکەم نمایشی جیهانی لە خوارەوە، و هەمیشە سەیری کەناڵی یوتیوبی سامسۆنگ بکەن بۆ بینینی بابەتی زیاتری گروپی BTS و Galaxy Unpacked.





ئەم هەواڵە 4399جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad