|
ZNA چالاکی گالاکسی Unpacked بە بۆنەیەکی نموونەیی ئەمساڵ دادەنرێت بۆ کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ نمایشکردنی نوێترین داهێنانەکانی، و پەیوەندیکردن بە کۆمەڵگەی گالاکسی بە شێوازی نوێ و سەرنجڕاکێش. و لەم ساڵدا سامسۆنگ شوێنی ناوازەی دروستکرد بۆ هێنانە پێشەوەی سەردەمێکی نوێ.
لە ڕێگەی ئەو شوێنانەی کە دانراوە لە لەندەن و نیویۆرک کە تیادا دەتوانیت بچیتە قوڵاییەوە لەگەڵ چالاکیەکاندا، سامسۆنگ توانی داهێنانەکانی گالاکسی پیشانی بەکارهێنەرانی بدات لە سەرانسەری جیهاندا.
ئەم شوێنانە ڕاگەیاندنی هەڵمەتەکانیشی لەخۆگرتبوو بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن ڕاستەوخۆ ئەزموونی هێمای گالاکسی و نوێترین مۆبایلەکان بکەن، لەوانە کامێرای ناوازەی FlexCam کە هەڵگری تایبەتمەندییە ناوازەکانە، دیارترینیان دابینکردنی پێداویستییەکانی بەکارهێنەران و بەرهەمداریی بەرز لەسەر مۆبایلە نوێیە چەماوەکان، لەگەڵ چارەسەرەکانی سەکۆی SmartThings پەیوەستکراو، و دەستپێشخەری بەردەوامی گالاکسی بۆ بەردەوامیدان بە هەسارەکەمان.
لە چالاکییەکەدا، ژووری هەواڵی سامسۆنگ لەگەڵ دوو ئامادەبوو کۆبووەوە کە تامەزرۆی تاقیکردنەوەی مۆبایلەکان بوون بۆ یەکەمجار، ئەوانیش: فویی لی، فۆتۆگرافەری بازرگانی ئوسترالی و کێندڵ فۆربس لە نیوزلەندا کە شانازی بە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی سامسۆنگەوە دەکات.
فویی پشتڕاستیکردەوە کە گالاکسی Z Fold4 مۆبایلە تایبەتەکەیەتی، هەروەها ڕایگەیاند، "بەو پێیەی من لە بواری فۆتۆگرافی کاردەکەم، هەمیشە هەوڵدەدەم هەتا بتوانم مۆبایلێکی بچووک و کێش کەم بدۆزمەوە. ئەم مۆبایلە زۆر باشە بۆ وێنەگرتنی پشت کامێرا و دیمەنی خێرا. و لە هەمان کاتدا، دەتوانم تابلێتەکەم لە ماڵەوە بەجێبهێڵم".
کێندڵ فۆربێس زۆر بە پەرۆشەوە باسی مۆبایلی گالاکسی Z Flip4 کرد و ڕایگەیاند: "من دیزاینە بچووکەکەیم خۆشدەوێت، بە تایبەت کە دەتوانێت لە گیرفانمدا جێی بێتەوە، کە ئەمەش زۆر نایابە".
ئەم هەواڵە 4630جار خوێندراوەتەوە |