English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایدن بەڵێنیی بە ئیسرائیل دا رێگە نادن ئێران دەستی بگاتە چەکی ئەتۆمی
جو بایدن و یائیر لاپید
2022-09-01 [05:04 AM]

ZNA - هەولێر


کۆشکی سپی بڵاوی کردۆتەوە، هەریەک لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و یائیر لاپید، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی ناوچەکە و جیهانیان تاوتوێکردووە. ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا هەڕەشەکانی ئێرانیان تاوتوێکردووە و بایدن جەختی کردۆتەوە، کە ئەمریکا پابەندە بەوەی رێگە نەدات ئێران دەستی بگاتە چەکی ئەتۆمی. لای خۆشیەوە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە پەیوندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆیەکی دوور و درێژ لەبارەی پێشهاتەکانی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی و چۆنیەتی راگرتنی پیشکەوتنەکانی ئێران سەبارەت بە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی کراوە. بڕیاریشە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و یائیر لاپید، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، هەفتەی سێیەمی مانگی داهاتوو کۆببنەوە.



ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad