English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای فیدراڵیی دانیشتنی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی بۆ رۆژی چوارشەممە دواخست
2022-09-01 [05:28 AM]

ZNA-هەولێر


دادگای باڵای فیدراڵیی لە عێراق رۆژی چوارشەممەی داهاتووی بۆ بڕیاردان لەبارەی سكاڵاكەی رەوتی سەدر سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاریی كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكی ئەیلوولی 2022، دادگای باڵای فیدراڵیی دانیشتنی خۆی بۆ بڕیاردان لەبارەی چارەنووسی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵگرت و رۆژی چوارشەممەی داهاتووی وەك وادەیەك بۆ بڕیاردان لەوبارەیەوە دیاریی كرد.
ئەمە چەندین جارە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تێڕوانیین لەبارەی ئەو سكاڵایەی كە لەلایەن رەوتی سەدرەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشكەش كراوە، دوادەخات.
رۆژی 10ی ئابی 2022 سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای لە دەسەڵاتی دادوەریی كرد كە ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
رۆژی 14ی ئابی 2022، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی كە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە عێراق لەبارەی داواكارییەكەی موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند كە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.
دوای بڕیارەكەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، رەوتی سەدر سكاڵایەكی پێشكەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی كرد كە تیایدا داوا دەكات، ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە.





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad