English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر.. نرخى ئه‌مپێرى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ڕاگه‌یاندرا
2022-09-01 [05:29 AM]

ZNA-هەولێر


لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مانگى ڕابردوو پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای مۆلیدە زیاتر بووە به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى پێشووتر، بۆیه‌ نرخه‌كه‌ زیاد بووه‌.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند: "نرخ و کرێی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بۆ مانگی هەشت بۆ هەر ئەمپێرێك لە نێوان 18 هەزار دینار بۆ 21 هەزار دینارە".

مانگی شەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە هەولێر، لەنێوان 17 هەزار و 500 بۆ 19 هەزار و 500 دینار بوو، مانگی حەوتیش، لەنێوان 17 بۆ 20 هەزار دینار بوو.

لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌: "مانگى ڕابردوو به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگه‌كانى پێشووتر، مۆلیدەکان کارەبای زیاتریان داوە، بۆیە نرخ زیاد بووە".





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad