English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێرشی توندی سەدر بۆ سەر نووری مالکی
مقدی صدر و نوری مالکی
2022-09-01 [07:45 AM]

ZNA - هەولێر


وه‌زیری سه‌در هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر نوری مالیكی و كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر و فایلە دەنگیە دزەپێکراوەکانی به‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌. ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، ناسراو به‌ وه‌زیری سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، رووی قسه‌كانی له‌ نوری مالیكی ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، هیچ شتێك ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ كۆناكاته‌وه‌. وه‌زیری سه‌در له‌م توییتەدا نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی ئه‌میری باوه‌ڕداران بۆمباباران بكات، ده‌ست له‌ كوشتنی خۆپیشانده‌ران دە‌پارێزێت؟ ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی راپه‌ڕین فه‌رمانی كوشتنی سوپا و پۆلیسی له‌ نه‌جه‌ف دەركرد، رۆڵه‌ی هاومه‌زهه‌بی خۆی ناكوژێت؟! دواتر ئه‌وه‌ی ویستی هێرشی سه‌ر نه‌جه‌ف بكات، فایلی دەنیی دزە پێکراوی ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه‌.. ئایا خۆپیشانده‌ره‌ بێ چه‌كه‌كان ناكوژێت؟! ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌ خوێنی سوننه‌ و شیعه‌ سووره‌، ده‌ست له‌ كوشتنی شۆڕشگێڕان ده‌پارێزێت؟! ئه‌وه‌ی بووه‌ هۆی كوشتنی 1700 كه‌س له‌ سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر، ئایا ده‌ست بۆ كوشتنی شۆڕشگێڕه‌ چاكسازویخوازه‌كان نابات. روو له‌ مالیكی دووپاتیشیكرده‌وه‌، یا شێخی چوارچێوه‌، چۆن ده‌ته‌وێت حوسێن كۆمان بكاته‌وه‌، هیچ شتێك ئێمه‌ و ئێوه‌ كۆناكاته‌وه‌.



ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad