English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا بەبڕی زیاتر لەیەك ملیار دۆلار چەك بەتایوان دەفرۆشێت
2022-09-03 [08:19 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەکەی بایدن سێ گرێبەستی فرۆشتنی چەکی بە بەهای یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلار لەگەڵ تایوان واژۆکردووە.

 

 
ئەمڕۆ شەممە،3-8-2022، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە گوێرەی گرێبەستی یەکم ئەمریکا بە بەهای 665 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار پێداویستی سەربازی و پاڵپشتی لۆجیستی بۆ وێستگەکانی رادار بە تایوان دەفرۆشێت.

لەڕاگەیێندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، لە گرێبەستی دووەمدا بە بڕی 355 ملیۆن دۆلار 60 موشەکی دژە کەشتی لە جۆری AGM-84L Harpoon Block II و چوار موشەکی جۆری ATM-84L-1 Harpoon Block II دەفرۆشێتە تایوان.

لەگرێبەستی سێیەم بریتییە لە فرۆشتی 100 موشەک لە جۆری جۆجۆی تەکتیکی لە جۆری AIM-9X Block II Sidewinder بە بەهای 85 ملیۆن و 6 هەزار دۆلارە.

دەشڵێت، گرێبەستەکان رەزامەندییان لەسەر دراوە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەگوێرەی یاسا نیشتیمانییەکان رەزامەندی بۆ دەرکردوون لە داهاتوویەکی نزیکدا گرێبەستەکان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

رگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کۆنگرێسی ئەمریکا چەندبریارێکی دەرکردووە لەبارەی واژۆکردنی 30 گرێبەستی دیکە لە فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی.

 





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad