English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوارچێوەی هەماهەنگی لەماڵی مالیكی كاتی كۆبوونەوەی پەرلەمانیان دیاری كرد
2022-09-03 [08:36 AM]

ZNA – هەولێر


سەرچاوەیەك لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، کۆبونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت بۆ دوای تەواوبونی مەڕاسیمەکانی چلەی "شەهیدکردنی ئیمام حسێن" دواخست.

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی گوتووە، شەوی رابردوو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە ماڵی نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کۆبونەوە.

سەرچاوەكە گوتیشی: لەکۆبونەوەکەی شەوی ڕابردوو، چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە کۆبونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت بۆ دوای تەواوبونی مەڕاسیمەکانی چلەی "شەهیدکردنی ئیمام حسێن" دوابخات.

ئەو سەرچاوە ئەوەشی روونكردۆتەوە، لەکۆبونەوەکەدا پێداگریکرا کە پەیوەندی لەگەڵ پارتە کوردییەکانیش بەردەوامی هەبێت، ئەویش بە ئامانجی پەلەکردن لە یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار تاوەکو کوردیش بە یەک کاندید بێتە بەغدا.

 





ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad