English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەوێنە... چرایەكی رۆن دۆزرایەوە كەمێژووەكەی بۆ 15 سەدە پێش ئێستا دەگەرێتەوە
2022-09-03 [08:44 AM]

ZNA – هەولێر


لەكاتی نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکر، لەكاتی پشكنیندا چرایەکی رۆن دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

گەورەشارەوانی دیاربەکر رایگەیاند: پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی دیوارەکانی دیاربەکر کە لانکەی چەندین شارستانییەت بووە، بەردەوامە.

ئەو گوتیشی: لە كاتی کارەکانی کنە و پشکنینی شوێنەوارناسی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەی دیاربەکر، چرایەکی رۆن دۆزراوەتەوە کە بەپێی شێوەی دروستکردن و نەخشەکانی سەری پێ دەچێت بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی بگەڕێتەوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر.

دوای ئەنجامدانی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەکانی چاودێری و جێبەجێکردنی پاراستنی فەرمانگەی ئاوەدانکردنەوە و شارسازی، چراکە کە هیچ تێک نەچووە رادەستی بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانە کرا.

لە دیاربەکر چرایەک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad