English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کارەکانی قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی ڕۆشەنبیری بەردەوامە
2022-09-03 [11:54 AM]

ZNA-هەولێر


 

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەردەوامە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامەکانی شار، لەگەڕەکی ڕۆشەنبیری کاری قیڕتاوکردنی شەقامەکان قۆناغی یەکەم بەردەوامە.

بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی کارەکانی قیڕتاوکردنی کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکی ڕۆشەنبیری، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/٩/٣ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، کارزان عبدالهادی، جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر، پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی ڕۆشەنبیریان لە سنوری شارەوانی پێنج بەسەرکردەوە.

پڕۆژەکە قۆناغی یەکەمە کە ژمارەیەک شەقام قیڕتاو دەکرێن بە گوژمەی ٢٦٦ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ١٥٪ ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و لەڕێگەی کارگەی قیڕی چاکردن و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر. جێبەجێ دەکرێت.

لەماوەی ڕابردوو کاری دروستکردنی شەقام و قیڕتاوکردن بۆ چەندین گەڕەک و شەقامی دیکەی شاری هەولێر جێبەجێ کراوە، ئەم پڕۆژانە بەردەوامیان دەبێت.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad