English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ پۆتین كرد
2022-09-03 [12:31 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا، هەناردەی دانەوێڵە، پێشهاتەکانی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا و بابەتە هەرێمییەکان تاوتوێ کراوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆماری تورکیا ئه‌ردۆغان، بەهۆی کۆچی دوایی دوا سەرۆکی یەکێتیی سۆڤییەتی جاران، میخایل گۆرباچۆڤ پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی پوتین کرد.

ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە وەک تورکیا دەتوانن رۆڵی ئاسانکاریی لەبارەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا ببینن وەک چۆن لەبارەی هەناردەکردنی دانەوێڵە رۆڵیان گێڕا.

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا پوتین، پێداگریی خۆیان بۆ بەرەوپێشچوونی وێستگەی ئەتۆمی ئاککویو نوێ کردەوە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە.

هەردوو سەرکردە هاوڕابوون لە رۆژانی ١٥- ١٦ی ئەیلوولدا لە پەراوێزی لووتکەی رێکخستنی هاریکاری شەنگەهای بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکەی سەمەرقەند کۆببنەوە.

 

AA





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad