English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی جگه‌ر كۆمه‌ڵێك سودی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ
2022-09-03 [02:11 AM]

ZNA:هەولێر


جگه‌ری ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر كۆمه‌ڵێك سودی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ؛ رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین B12 ی تێدایه‌ كه‌ سوودی هه‌یه‌ بۆ زیادبوونی خوێن و یارمه‌تی دروستبوونی خڕۆكه‌ سووره‌كان ده‌دات و كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندوسرتی ده‌ماره‌كان، به‌های خۆراكی به‌رزه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین، به‌ جۆرێك ۲۸.۱۸٪ی پرۆتینه‌.

له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیاری خۆراك ده‌ڵێت" ده‌بێ ئاگاداربن جگه‌ر ئامێری پاڵاوتنه‌ له‌ له‌شی ئاژه‌ڵ یان مریشكداو هه‌موو ئه‌و هۆرمۆن و ده‌رمانه‌ی كه‌ ده‌درێت به‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ یان مریشكه‌كه‌ تێیدا كۆده‌بێته‌وه‌، ژه‌هر له‌له‌شدا كۆده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ دڵنیابین ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ یان مریشكه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هۆرمۆن و ده‌رمانی پێنه‌دراوه‌ ئینجا بیخۆین".

هه‌روه‌ها له‌شكر حه‌مید ده‌ڵێت" بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ده‌رده‌شا (دا‌و الملوك)یان هه‌یه‌ جگه‌ر گونجاو نییه‌، چونكه‌ بڕێكی زۆر ترشی یوریك درووستده‌كات، رێژه‌یه‌كی زۆریش چه‌وری و كۆلیسترۆڵی تێدایه‌و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ زۆر گونجاو نییه‌ كه‌ نه‌خۆشیی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێنیان هه‌یه‌ ".

له‌ كۆتاییدا له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیاری خۆراك ده‌ڵێت"جگه‌ری به‌ستوی هاورده‌ نه‌بێت له‌ ساڵێ 2007 قه‌ده‌غه‌كراوه‌ چونكه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێك باردا زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت".





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad