English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م توێژه‌ خه‌رج ده‌كرێت
2022-09-03 [02:24 AM]

ZNA- هەولێر


دەرماڵە و كرێی خوێندن و كرێی هاتوچۆی قوتابییانی زیندانیی سیاسی و كوڕ و كچی زیندانییانی سیاسی خەرج دەكرێت و وەزارەتی كاروباری شەهیدانیش وردەكاریی پڕۆسەكە دەخاتە ڕوو.

حاكم عادل، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكوومەی هەرێمی كوردستان،  رایگەیاند: "ئەو زیندانییە سیاسییانەی، یان كوڕ و كچانی زیندانیی سیاسی، كە بەهۆی قەیرانی دارایی ساڵانی پێشوو دەرماڵە و پارەی خوێندنیان بۆ خەرج نەكراوە، دوای رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی پارەكەی خەرج كردووە، كە بۆ سێ ساڵی 2016 بۆ 2019 یە و ناوی ئەو كەسانە دیاریكراوە و دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن و پارەی خۆیان وەربگرن".

ئاماژەی بەوەش دا، بەپێی یاسا، زیندانی سیاسی، یان منداڵێكی، بۆی هەیە لەسەر ئەركی حكوومەت بخوێنن، كرێی خوێندن و دەرماڵەی و كرێی هاتوچۆیان لەلایەن وەزارەتی كاروباری شەهیدان بۆ خەرج دەكرێت.

بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری زیندانییه‌ سیاسییه‌كانی سەر بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەو قوتابییانە ئاگادار دەكاتەوە، كە زیندانی سیاسین، یان كوڕ و كچی زیندانیی سیاسین و لە زانكۆ و په‌یمانگا و قوتابخانه‌ دەخوێنن و پاره‌ی خوێندن و ده‌رماڵه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی شایستەی دارایی خۆیان.

حاكم عادل، جەخت دەكاتەوە، تاوەکو  15ی 9ی 2022 دەبێت ئەو كەسانە سەردانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان بكەن، به‌پێچه‌وانه‌، پاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و مافیان نامێنێت.





ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad