English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەروازەیەکی دیکەی سنووری لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکرێتەوە
2022-09-03 [02:34 AM]

ZNA- هەولێر


له ‌دوایین كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیاندا به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران رێككه‌وتوون، له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی سنووری له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، کە هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای ورمێ.

ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كوێستانی كێله‌شین له ‌ده‌ڤه‌ری برادۆست-ی سه‌ر به‌ شارەدێی سیده‌كان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كە كردنەوەی دەروازەكە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بوژاندنەوەی بازاڕی سنوورەكە دەبێت.

فه‌ریق حه‌مه‌ده‌مین، یەکێکە لە دوكاندارەکانی سیدەکان لەوبارەوە دەڵێت: "هەندێک هیچ کارمان نییە و هەندێک رۆژیش فرۆشمان دەگاتە دوو سەد هەزار دینار، لە سۆران دوکانێکی ئاوا رۆژانە لە 600 بۆ 2 ملیۆن دینار فرۆشی هەیە، ئەگەر لێرە دەروازەکە بکرێتەوە گەشتیار روو لە سنوورەکەمان دەکات و پڕ جوڵە دەبێت، ئەوانەی دەچنە ئێران رێگایان بێرەدا دەبێت بەمەش ئێمە و تەواوی ناوچەکە سوودمەند دەبین و سیدەکانیش باشتر دەبووژێتەوە".

رۆژی 22ی ئابی 2022، شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی حەمەد ساڵح موعتەمیدیان پارێزگاری ورمێ لە رێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران گەیشتە هەرێمی کوردستان، لەو سەردانەیاندا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، هەروەها دیدار و گفتوگۆیان لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەبوو، لەسەر ئەوە رێککەوتوون ده‌روازه‌ی سنووری كێله‌شین - شنۆ، بە فەرمی بکرێتەوە، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ هه‌نگاوی كرداریه‌، له‌ دیوی هه‌رێمی كوردستان ده‌سپێكی كارەکە چاککردن و قیرکردنی رێگای سیده‌كان - به‌ربزینە تا دەگاتە كێله‌شین بە درێژی (34) كیلۆمه‌تر.

ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان  گووتی: "چاوەڕوانین ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەنگاوی کردەیی بنێن، بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری، گرنگی ئەم سنوورە لەوە دایە کە هەم رووی ئابووری و بوژانەوە درووستدەکات، هەمیش بۆ ئەمنییەتی ناوچەکە گرنگ دەبێت، چونکە ساڵانە بۆردومان و تۆپباران لەم ناوچەیەدا هەیە، هاوکات دەبێتە سەرچاوەیەکی دیکەی داهات بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و  ئیدارەی سۆران بە تایبەتی".

ده‌روازه‌ی سنووری كێله‌شین – شنۆ، بە دووری (76) كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به‌كردنه‌وه‌شی دوای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌بێته‌ دووه‌مین ده‌روازه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران له ‌سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به‌م هه‌نگاوه‌ش شارەدێی سیده‌كان سودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت له‌ بووژانه‌وه‌ی بازاڕ.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad