English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەڵدانی مووشەکەکەی ناسا بۆ سەر مانگ جارێکی دیکە دوادەخرێت
2022-09-03 [05:44 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە 03ـی 09ـی 2022  مووشەکە زەبەلاحە نوێیەکەی بەرەو مانگ هەڵدا، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی چاوەڕوان دەکرێت دوابخرێت.

بڕیارە مووشەکەکە کاتژمێر 14:17 خولەک بە کاتی ویلایەتی فلۆریدا (09:17 خولەکی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان) هەڵبدرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت دوابکەوێت.

دواکەوتنی مووشەکەکە بەهۆی دۆزینەوەی دزەکردنێکی گازی هایدرۆجینە لە ژێرەوەی مووشەکەکە.

بڕیاربوو مووشەکەکە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەڵدرێت، بەڵام لە کۆتا خولەکدا بەهۆی کێشەی تەکنیکی و ساردبوونەوەی بزوێنەرەکان هەڵوەشایەوە.

ئەگەر هەر ئاستەنگێک ئەمڕۆ شەممە ڕێگری لە هەڵدانی مووشەکەکە بکات، ڕەنگە وادەیەکی دیکە بۆ هەڵدانی مووشەکەکە دیاری بکرێتەوە، کە لەوانەیە ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممەی داهاتوو بێت.

دوای گەشتەکەی ئەپۆڵۆ لە ساڵی 1969، دوای 50 ساڵ، دەبێتە یەکەم گەشتی ناسا بۆ سەر مانگ.





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad