English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی داوایەك لەسەرۆكانی لایەنە سیاسیەكانی عێراق دەكات
2022-09-04 [08:59 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە سەرۆكی لایەنە سیاسییەكانی پەرلەمان كرد، رۆژی دووشەممەی داهاتوو خولی دووەمی دیالۆگی نیشتمانی ئەنجام بدەن.

 

 
میدیاكانی عێراق بڵاویان کردەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵدەدات دانیشتنێک لە دووشەممەی داهاتوودا رێکبخات و بانگهێشتی سەرۆکی لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمان بکات بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانە سیاسییەکانی وڵات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 16ی مانگی ئاب، کازمی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی کۆکردەوە لە کۆشکی حکومەت بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی سیاسی و قەیرانەکان.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كاندا، رەوتی سه‌در رایگه‌یاند، "به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گفتوگۆی نیشتیمانی ناکەن کە کازمی داوای کردبوو."

لە 29ی 8 دا شەڕ و پێکدادان لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکە سەریهەڵدا و نزیكەی  ٣٠ خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە 300 ی تر برینداربوون، ئەمەش دوای ئەوەی لایەنگرانی رەوتی سەدر هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک لە دامەزراوە حکومییەکان لە بەغدا راستەوخۆ دوای ئەوەی کە سەدر وازهێنانی لە کاری سیاسی راگەیاند.

 

 





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad