English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا نزیكەی 200 كۆچبەری لەنۆكەندی ئینگلیز ڕزگار كرد
2022-09-04 [09:26 AM]

ZNA- هەولێر


بەرپرسانی فەڕەنسا رایانگەیاند، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیدا توانیویانە 190 کۆچبەر رزگاربکەن کە هەوڵیاندابوو لە نۆکەندی ئینگلیز لە باکوری فەڕەنسا بۆ باشوری بەریتانیا بپەڕنەوە.

 

پۆلیسی فەڕەنسا لە کەناراوەکانی بریمار راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەگەڕانێکدا بە نێو ئاوەکانی سنوری وڵاتەکدا توانیویانە 60 کۆچبەر رزگار بکەن.

 

پۆلیسی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشداوە، جیاواز لەمەش توانیویانە 50 کۆچبەری دیکە لە ناوچەیەکی دیکە رزگار بکەن و بیانگەڕێننەوە بۆسەر خاکی فەڕەنسا.

هاوکات، هێزە فەڕەنسییەکان توانیویانە لە کەناراوەکانی باشوری ئەو وڵاتە 47 کۆچبەری دیکە رزگار بکەن و لەهەمان رۆژدا و لەکاتێکی جیادا توانیویانە 29 کەسی دیکە رزگار بکەن، دەشلێت، تەنها لەماوەی 24 کاتژمێردا نزیکەی 190 کەس رزگارکراون.

 





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad