English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌ركوك... سێ تیرۆریست كوژران كه‌ بەرپرسێك و دوو یاریدەر بوون
2022-09-04 [11:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی مۆڵگەیەکی "تیرۆریستان" لە ناوچەی چیمەن لە کەرکووک، بەرپرسی بەناو کەرتی دوبز و دوو لە یاریدەدەرەکانی کوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 04-09-2022 لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند: "لە رێگەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆوە مۆڵگەیەکی تیرۆریستانمان لە ناوچەی چیمەن لە نزیکی بەنداوی خاسە لە پارێزگای کەرکووک ئاشکرا کرد".

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق گوتیشی: "دوای بۆردوومانکردنی مۆڵگەکە لە لایەن فڕۆکەکانی جۆری ئێف-16ی هێزی ئاسمانییەوە بەرپرسی بەناو کەرتی دوبز ناسراو بە ئەبو دونیا و دوو لە یاریدەدەرەکانی کوژران؛ دواتر هێزێکی ئاژانسی هەواڵگری شوێنی بۆردوومانەکەیان پشکنی و تەرمی کوژراوەکانیان دۆزییەوە".

هاوکات لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین بەبەشداریی هێزێکی حەشدی شەعبی لە ئەرکێکی پشکنینی زنجیرە چیای حەمرین دوو تیرۆریستیان کوشت و مۆڵگەیەک و توونێلێکیان خاپوورکرد".





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad