English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎لەرێگەی ئەم چوار خۆراکەوە خۆت لە بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلسترۆڵ لە خویندا بپارێزە
2022-09-04 [03:45 AM]

هەولێر : ZNA


‎١-شۆڤان: شۆڤان دەوڵەمەندە بە مادە ریشاڵەکان، کە یارمەتی جەستە دەدات بۆ ئارامبوونەوەیەکی تەواو، بە تایبەت ئەگەر لەگەڵ نانی بەیانیدا بخورێت و کۆنتڕۆڵی برسیبونی گەدە بکات بۆ تەواوی رۆژەکە، هەروەها یارمەتی جەستە دەدات بۆ خواردنی تر شیکردنەوەیان بە شێوازەکی تەندروست کە زیانی بۆ لەش نەبێت. ‎٢- چەوری ماسی: چەوری ماسی یەکێکە لەو خواردنە بە سوودانەی دەوڵەمەندە بە ماددەی ئۆمیگا سێ، کە یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری جەستەی مرۆڤ دەدات، ئەو چەورییە کەمدەکاتەوە کە لە ناو خوێندایە و دەبێتە هۆی بەرزی فشاری خوێن و لێدانی دڵ بە خێرایی، بە تایبەتی ماسی سەلەمون و تونا. ‎٣-ئەڤۆکادۆ: ئەڤۆکادۆ یەکێکی ترە لەو خواردنە بە سودانەی کە یارمەتی جەستە دەدات بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆلسترۆڵ لە خوێندا، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری "موفا" کە یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ دەدات و بۆ ئەو کەسانەش بە سوودە كێشیان زیادە و یارمەتی کەمکردنەوەی رێژەی کۆلسترۆل ئەدات لە خوێنیاندا . ‎٤-سێو: یەکێکە لە خواردنە بە سوودەکان کە دەوڵەمەندە بە ماددەی "بکتین" کە پێکهاتووە لە کۆمەڵیک ماددەی ریشاڵی بەسوود کە یارمەتی کەمکردنەوەی رێژەی کۆلسترۆڵی خراپ ئەدات لە خوێندا، هەروەها بەسوودە بۆ ریخۆڵە، چونکە پێکهاتەکەی ریشاڵیە یارمەتی هەرسکردنی خواردنیش دەدات





ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad