English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەک : بزانی چ گروپێکی خوێن زیاتر تووشی جەڵتەی مێشک دەبن ؟
2022-09-04 [05:33 AM]

هەولێر : ZNA


زانایانی ئەمریکا لە نوێترین توێژینەوەیاندا ئاشکرایانکردووە، گروپەکانی خوێنیش رۆڵیان هەیە لە دیاریکردنی جۆرەکانی نەخۆشی، ئەو کەسانەی گروپی خوێنیان A زیاتر لە جۆرەکانیتر توشی جەڵتەی مێشک دەبن. زانایانی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی میریلاند لە ئەمریکادا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو کەسانەی گروپی خوێنیان لە جۆری A لە %١٦ ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی مێشک زیاترە بە بەراورد بە گروپەکانی تری AB و B و O. لەلایەکی ترەوە ئاشکرایانکردووە، ئەو گەنجانەی گروپی خوێنیان لە جۆری O یە لە %١٢ ئەگەر توشبوونی پێشوەختەیان بە جەڵتەی مێشک زیاترە بە بەراورد بە جۆرەکانی تری خوێن. بەگوێرەی سەرژمێری زانایانی ئەمریکا ئەو کەسانەی گروپی خوێنیان لە جۆری A یە مەترسی گەورەتریان لەسەرە بەهۆی جۆرییەتی خوێنەکەیانەوە، توێژینەوەکانی پێشتریش دەریانخستووە ئەو کەسانەی گروپی خوێنیان لە جۆریA مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ تۆپەڵبوون و جەڵتەی خوێن لە قاچیاندا





ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad