English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وردەكاریی چۆنیه‌تیی خانەنشینكردنی پێشمه‌رگه‌ بڵاو دەكرێتەوە
2022-09-04 [02:35 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی پێشمەرگە، وردەكاریی تازە لەبارەی چۆنیەتیی خانەنشینكردنی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش دەڵێت، بڕگەیەكی یاسای خانەشینی پێشمەرگە كارا كراوە و پێشمەرگە بەهۆیەوە خانەنشین دەكرێن.


لیوای ماف پەروەر سەرحەد جەلال لاورانی، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی پێشمەرگەوکەمئەندامان،  ڕایگەیاند: "بڕگەیەك لە یاسای خانەنشینی پێشمەرگە جێبەجێ دەكرێت، بۆیە داوا لە یەكەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كراوە، ناوی ئەو كەسانەمان بۆ بنێرن، كە بەپێی یاسا دەبێت خانەنشین بكرێن".


ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا بڕگەیەك لە یاسای ژمارە 38ی ڕاژە و خانەنشینیی پێشمەرگە، كە ماددەی 25ە جێبەجێ دەكرێت و ئەوەی پلە و تەمەنی بەمشێوەیە بێت، خانەنشین دەكرێت: پلەی فەریق لە 63 ساڵی خانەنشین دەکرێت. پلەی لیوا لە 60 ساڵی خانەشین دەکرێت. پلەی عەمید لە 58 ساڵی خانەشین دەکرێت. پلەی عەقید لە 55 ساڵی خانەنشین دەکرێت. پلەی موقەددەم لە 53 ساڵی خانەنشین دەکرێت. پلەی رائید و نەقیب لە 49 ساڵی خانەنشین دەکرێت. پلەی مولازم بە 45 ساڵی خانەنشین دەکرێن. لە جێگری عەریف، تاكو جێگری ئەفسەری فەنی 55 ساڵ خانەنشین دەكرێت. لە جێگری عەریفەوە تاكو جێگری ئەفسەر بە 50 ساڵ خانەنشین دەكرێت. سەرباز تا سەربازی یەكەم بە 45 ساڵی خانەنشین دەكرێت.


بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە جەختی كردەوە، هەر پێشمەرگەیەک ئەگەر خزمەتی 15ساڵی تەواو نەكردبێت، ئەوا خانەنشینی نایگرێتەوە.


گوتیشی: "له‌بری ئه‌و خاڵانه‌، بۆ فەرماندەیی گشتیی ھێزی چەکدار ،یان ڕێگه‌پێدراوی پێشمه‌رگه‌ ھەیە هه‌ندێك حاڵه‌تی پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشین بكات، وەک ٸەگەر زیادە میلاک بوو، یان کەسێك به‌كه‌ڵكی سەربازی نەیه‌ت، یان په‌یڕه‌وی ٸاداب و پرنسیپی پێشمەرگایەتی نەکات".

ئەشقی حوسێن، بەرپرسی كاروباری یاسایی له‌ لیوای 8ی پێشمەرگە، رایگەیاند: "بەپێی یاسا ٸەگەر پێشمەرگەكه‌ پله‌كه‌ی سەرباز بێت و 15 ساڵ خزمەتی ھەبێت و ته‌مه‌نی گەیشتبێته‌ 45 ساڵی، به‌ ئیجباری و زۆرەملێ خانەنشین دەكرێت، ئەوەشی پله‌كه‌ی جێگری عەریف بێت و 15 ساڵ خزمەت ھەبێت و ته‌مه‌نیشی 50 ساڵ بێت، به‌ ئیجباری خانەنشین ده‌بێت".
بەرپرسی كاروباری یاسایی له‌ لیوای 8ی پێشمەرگە ڕوونیشی كرده‌وه‌: "ٸەگەر حاڵەتێك ته‌مه‌نی كه‌متر بێت له‌ 50 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتی ھەبێت، مافی ھەیە داوای خانەنشینی بکات، بەڵام ده‌بێت رەزامەندیی وەزیری له‌سەر بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ ئیجباری نییه‌، هەروەها پێشمەرگە مافی خانەنشینی ھەیە ٸەگەر نەخۆش بوو، یان نه‌توانێت ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی جێبەجێ بكات، به‌ڵام به‌ ڕاپۆرتی پزیشکی بیسه‌لمێنێت".

 

سه‌رچاوه‌ / باسنیوز 





ئەم هەواڵە 1183جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad