English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر... هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی نایاسایی دەستی پێ کرد
2022-09-04 [05:11 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی نایاسایی دەستی پێ کرد بە تایبەت ئەوانەی دەستکاری دەنگی گزۆزیان کردووە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ یەکشەممە ٤ی٩ی٢٠٢٢، وەکو هەوڵێک بۆ نەهێشتنی ماتۆڕسکیلی نایاسایی لە شەقامەکانی شار، مەفرەزەکانی هاتووچۆی ناوشار هەڵسان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلەکان، بەتایبەتی ئەوانەی دەستکاری دەنگی گزۆزیان کردووە یان ئەوانەی کە بێتابلۆن و لە شەقامەکان پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان نابن.

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر گووتی: لە هەڵمەتەکە بە دەیان ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەردا گیراو برانە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی هاتووچۆی هەولێر، ھەروەھا بڕیارە هەڵمەتەکە بەردەوامی هەبێت.

ھەروەھا فازڵ حاجی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئێمە دژی بوونی ماتۆرسکیل نین لەسەر شەقامەکانمان، چونکە ماتۆڕسکیل هۆیەکی گواستنەوەیە هاوشێوەی هۆکارەکانی دیکەی گواستنەوە، بەڵام لەدژی بوونە نایاساییەکەنانین کە هۆکارە بۆ دروستبوونی فەوزا لە شەقامەکان، هەروەها هۆکارە بۆ زیادبوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad