English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا: سەربازانی رووسیا ورەیان دابەزیوە
2022-09-04 [07:06 AM]

ZNA -هەلێر


نێوەندی هەواڵگریی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، سەربازانی رووسیا لە ئۆکرانیا رووبەرووی چەندین کێشە و گرفت بوونەتەوە و ورەیان بۆ شەڕکردن دابەزیوە، زیانێکی گیانی و ماددی زۆریان بەرکەوتووە. وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا رایگەیاندووە، لە سەرەتای دەست‌پێکردنی جەنگەکە لە ٢٤ی شوباتی ئەم ساڵ تا 24 کاتژمێر بەر لە ئێستا، ٤٩ هەزار سەربازی رووسیان کوشتووە و تەنیا لە دوو رۆژی رابردوو ٣٥٠ سەرباز کوژراون وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە تویتێکدا بڵاوی‌کردووەتەوە، ئۆکرانیا لە ناوچەی خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیا هێرشێکی بەرفراوانی کردوەتە سەر هێزەکانی رووسیا. ئەمەش فشارێکی زۆری خستوەتە سەر هێزەکانی رووسیا و مۆسکۆش ئەم هێرشە پێچەوانەیەی ئۆکرانیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی نێوان شاری میکۆلایڤ و کریڤریە، بە هەوڵێکی شکست خواردوو ناوبرد. هەروەها رایگەیاند هێزەکانی ئۆکرانیا ٢٣ تانك و ٢٧ زرێپۆشی شەڕکەریان لێ تێکشکاوە و زیاتر لە ٢٣٠ سەربازی هێزەکەش کوژراون.



ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad