English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری ئه‌نبار: نزیكه‌ی 350 خێزانی عێراقیی له‌ كه‌مپی هۆل له‌ سووریا گەڕانەوە
گەڕاندنەوەی ئاوارەی کەمپی هۆل
2022-09-04 [08:12 AM]

ZNA - هەولێر


عه‌لی فه‌رحان، پارێزگاری ئه‌نبار رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك ‌ ئاواره‌‌ی عێراقی له‌ كه‌مپی هۆل گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ و نزیكه‌ی له‌ 25%ی ئەو خێزانانەی لە شەڕی داعش زەرەمەند بوون قه‌ربوو کراونەتەوە. عەلی فه‌رحان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیی راگه‌یاندووه‌، تا ئێستا 500 خێزان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ عێراق و 350 کەس له‌و خێزانانه‌ش ته‌نها له‌ سنووری ئه‌نبار نیشته‌جێ كراون. به‌ڵام له‌كۆی ئه‌م 350 خێزانه‌ ته‌نیا 125 خێزان خه‌ڵكی ئه‌نبارن و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ هه‌موویان به‌دیاریكراوی خەڵکی ناوچه‌ی جه‌رفولسه‌خر و ده‌وروبه‌ری لە باشووری به‌غدان. پارزێگاری ئەنبار هەروەها گوتی، تیمه‌كانیان له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان له‌ سووریا به‌رده‌وامن.



ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad