ZNA کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، کە پێشەنگی جیهانە لە بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆن بۆ ماوەی 16 ساڵ لەسەریەک، ڕایگەیاند کە گەیشتونەتە ڕێکەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ پرایم ڤیدیۆ تا دەرفەت بۆ بینەران بڕەخسێنێت بۆ ئەزموونکردنی ناوەڕۆکی تایبەتی 8K لە زنجیرەی لۆرد ئۆف زە ڕینگس "Lord of the Rings: The Rings of Power" تەنها لەسەر شاشە پێشکەوتووەکانی سامسۆنگ کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرێت.
پێش نمایشی یەکەمی زنجیرەکە لە پرایم ڤیدیۆ لە 2ی ئەیلول، هەوادارانی نووسەر و شاعیری بەریتانی تۆلکین و ئەستێرە نوێیەکانی دیکەی ناو زنجیرەکە پێشوەختە تەنها لەگەڵ سامسۆنگ دەتوانن دەستیان بە ناوەڕۆکی تایبەت بگات. لە شاری نیویۆرک کۆمپانیاکە میوانداری بۆنەیەکی تایبەتی کرد بۆ نمایشکردنی 25 خولەک لە ناوەڕۆکی دوو ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەکە لەسەر دیوارێکی ڤیدیۆیی سێ نهۆمی بە تەکنەلۆژیای LED لە سەنتەری ئەزموونی پێشەنگی خۆی (Samsung 837). و لەم هەفتەیەوە، ماددەی داهێنانە داینامیکییەکانی ناو زنجیرەکە بۆ یەکەمجار لەسەر شاشە دیجیتاڵییە LED یە نایابەکانی سامسۆنگ نمایش دەکرێن، کە بەرزن بەسەر تایمز سکوێری شاری نیویۆرک و پیکادیلی سێرک لە لەندەن و گۆڕەپانی بیازا دێل دۆمۆ لە میلانۆ.
بەم شێوەیە سامسۆنگ یەکەم لایەن دەبێت کە ئەم زنجیرەیەدا بە ڕوونی 8K پێشکەش بکات لە ڕێگەی دیمەنێکی خێرای تایبەت بەم مەبەستەوە، لەگەڵ پێشکەشکردنی دیمەنی تایبەت بە بینەران کە دەرفەتیان دەداتێ بۆ ئەزموونکردنی گەشتێکی قووڵ بە وووردەکاری سەرسوڕهێنەر لەسەر تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ Neo QLED 8K و شاشەی دیواری .The Wall 8K Micro LED و بەم زووانە هەواداران بە هەمان کوالێتی دەستیان بە ترەیلەرە تایبەتەکان دەگات.
بەم بۆنەیەوە سایمۆن سۆنگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی فرۆشتن و بازاڕگێڕی لە بەشی شاشەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ، ڕایگەیاند: "ئەم هاوبەشیە هەنگاوێکی گرنگە لە پێشکەش کردنی ناوازەترین تەکنەلۆژیای نمایشی 8K بۆ بینەران، و بۆ یەکەمجارە هەوادارە بەپەرۆشەکان دەتوانن ئەزموونی دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکان بکەن لە لۆرد ئۆف زە ڕینگس The Lord of the Rings: The Rings of Power" لەسەر تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ Neo QLED 8K.
ئەندرۆ بێنت، جێگری سەرۆکی هاوبەشی ئامێرە جیهانییەکان لە پرایم ڤیدیۆ، ڕایگەیاند: "کاتێک بیر لەوە دەکەینەوە کە چۆن بینەرانی جیهان وروژێنین بۆ زنجیرەی لۆرد ئۆف زە ڕینگس The Lord of the Rings: the Rings of Power، بۆمان دەرکەوت کە تەکنەلۆژیا و شاشە ناوازەکانی سامسۆنگ هەڵبژاردەیەکی دروستن. ئەمەش بەهۆی ووردەکاری بەرهەمەکانی سامسۆنگ و خولیایان بۆ زنجیرەکە، بۆیە بڕیارماندا پێکەوە دەست بە گەشتێکی سەرسوڕهێنەر بکەین کە بینەران بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەکەن".
ئەم هەواڵە 1855جار خوێندراوەتەوە |