English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لەسەرۆکی تیمی راوێژکارانی هاوپەیمانان کرد
2022-09-05 [02:29 AM]

ZNA-هەولێر


ڕۆژی٤ ئابی ٢٠٢٢، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لەکۆڵۆنێڵ سۆریا سەرۆکی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەدیدارێکدا باس لەئامادەکارییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا بۆ هەڵبژاردن و دەست نیشانکردنی ئەو ئەفسەرانی کەبریار وایە لە کاتی دروست کردنی فرقەکان دەست بەکاربن ئەویش لە رێگەی لێژنەیەک کە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، هاوکات باسی هاوکاری و یارمەتیە لۆجستیەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانانیان کرد بەتایبەت لەپرسی پرچەککردنی لیواکانی ٢١ و٢٢ کە بەمدوایانە هاتنە ژێر بریارو راسپاردەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پرسی مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر ئەو چەک وکەرستە سەربازییە مۆدێرنانەی کە رادەستی وەزارەت کراوە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند : لە ئێستادا یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە جێگەی دڵخۆشیە لەهەموو روویەکەوە بەجدی کاری بۆ دەکرێت تا ئێستاش تونراوە چەند یەکه‌یەکی سەربازی بخرێنه‌ سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمەش بە هەنگاوێكی گرنگ و پێویست دەزانین بۆ ئایندەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەوەی بتوانین هێزێکی نیشتیمانی تۆکمە ئامادە بکەین . 
لەلایەی خۆشیەوە کۆڵۆنێڵ سۆریا پاڵپشتی هاوپەیمانان و ئەمریکای بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە بەتایبەت لەپرۆسەی چاکسازی و مەشق و راهێنان کردن بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامیدان بە پرۆسەی رێکخستنەوەو یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە کە دواجار تەواوی هێزی پێشمەرگە کوردستان بکەوێتە ژێر راسپاردەو بڕیارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.





ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad