English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا حەوت پۆست لە زانکۆى  چەرموو ڕادەگەێنێت
2022-09-05 [02:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا حەوت پۆست لە (زانکۆى  چەرموو) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت.

پۆستەکان:

1)     یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

2)    یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی

3)    یاریدەدەری سەرۆکی زاکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران

4)    ڕاگرى کۆلێژی زانستە پزیشکی و کردارییەکان

5)     ڕاگرى کۆلێژی پەروەردە و زمان

6)    ڕاگرى کۆلێژی کار

7)    ڕاگرى سێنتەرى چەرموو بۆ توێژینەوەو ڕاهێنان و ڕاوێژکارى

مەرجەکان:

- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینیەکان:

- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

- دواکات بۆ پێشکەشکردن  (سى ڤى یەکەى)، (پوختەى ڕاژەکەى)، (یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى) و (لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان)، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى 12ی ئەیلولی 2022، ڕۆژى دووشەمە لەم بەستەرە (https://forms.gle/uhNHMEuKuCoGtyi57 ) دەبێت.

- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسند کرابێت.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad