English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بۆ سەرووی ٨٠ لەسەد بەرزبووەتەوە
2022-09-05 [03:54 AM]

ZNA - هەولێر


ئەو زانیارییە فەرمیانەی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، پێشانی دەدەن، رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لەم وڵاتە لە رێژەی ٨٠ لەسەد تێپەڕیوە.

ئەم بەرزبوونەوەی هەڵاوسانە ڕێژەیەکی نوێیە لە ساڵای ١٩٩٨ بەملاوە تۆمار دەکرێت.

ئەقەرە رۆژی دووشمە ٥ی ئەیلوول رایگەیاند رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لەم وڵاتە لە مانگی رابردووی زایینیدا گەشتە ۸۰.۲۱ لە سەد. ئەم ژماریە لە مانگی رابردوودا ۷۹.۶ لەسەد بوو.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک‌کۆماری تورکیا، پێچەوانەی تیۆرە باوە ئابوورییەکان پێ‌وایە رێژەی سوودی زۆر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان.

سەرەڕای هەڵاوستانی توند لە تورکیا، ئەردۆگان جارێکی دیکە لە نێوەراستی مانگی رابردوو داوای لە بەنکی ناوەندیی ئەم وڵاتە کەرد رێژەی سوودی بانکی لە ١٤ لەسەدەوە بۆ ١٣ لەسەد دابەزێنێت.

 





ئەم هەواڵە 754جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad