English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا چوار تۆمەتبار خۆیان ڕادەست كرد
2022-09-05 [05:05 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی و لەسەر دۆسیەی برینداركردنی هاوڵاتییەك، چوار تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی ھێزەکانی پۆلیس كرد.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شەوی 30 لەسەر 31ی 8ی 2022، لەنزیك شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی چوار تۆمەتبار هێرشیانكردە سەر هاوڵاتییەك و برینداریان كرد، دواتر تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتن، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد.

ھەروەھا ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە سەرەنجام و لەڕۆژی 3-9-2022 لەژێرفشاری هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سەرجەم تۆمەتباران خۆیان ڕادەستی پۆلیسی سلێمانی كردوو لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad