English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی هێزێكی تایبەت لەكەركووكەوە دەباتە ناوچەی سەوز
2022-09-06 [08:25 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا فەوجی سێی تایبەت لە شارەدێی بێجی بهێنێتە کەرکووک و ئاڵوگۆڕ بە هێزەکانی  کەرکووک بكات.

میدیای فەرمی عێراق لە سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا فەوجی سێی لیوای 61 لە پارێزگای کەرکووکەوە بۆ ناوچەی سەوزی شاری بەغدا بگوازێتەوە.

هەفتەی رابردوو لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان لایەنگرانی سەدر و سەرایا سەلام لە لایەک و گرووپە چەکدارەکانی نێو حەشدی شەعبی لە لایەکی دیکە روویدا، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 30 کەس کوژران.

لیوای 61 سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، بارەگای سەرەکییان لەنێو کەرکووکە و هەر چوار دەروازە سەرەکییەکەی کەرکووک بە دەست ‌هێزەکەوەیە.

 





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad