English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆپیك رێژەی هەناردەی نەوتی عێراقی كەمكردەوە
2022-09-06 [08:43 AM]

​ZNA- هەولێر


رێکخراوی ئۆپیک، بۆ مانگی داهاتوو بەشی عێراقی لە هەناردەکردنی نەوت كەمكردەوە بەڕێژەی 12 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، ئەمەش بەپێی رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس، بەوەی رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت کەم بکرێتەوە  لەو ووڵاتانەی ئەندامی ئۆپیكن.

رێکخراوی ئۆپێک، بەشی هەناردەی نەوتی عێراق كەمكردەوە، ڕێژەی كەمكردنەوەكەی 12 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدایە ، هەروەها  ئەندامێکی کورد لە لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارەکە کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت.

بەپێی خشتەی رێکخراوی ئۆپیک، پشکی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ مانگی تشرینی یەکەم رۆژانە بە 4.651 ملیۆن بەرمیل دیاریکراوە، بەو شێوەیەش رۆژانە عێراق بڕی 12 هەزار بەرمیل نەوت کەمدەکاتەوە، لە کاتێکدا لەم مانگەدا عێراق رۆژانە 4.663 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، مانگی ئابی رابردووش هەمان بڕ بووە.

 

 





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad