English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار نیشانە ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا
2022-09-06 [01:35 AM]

ZNA : هەولێر


ڕێژەی شەکر لەخوێندا وەک هەموو ماددەکانی دیکە بەشێکی سەرەکی تەندروستی گشتییە، چونکە کاتێک کێشەیەک لە هاوسەنگی جەستەدا ڕوودەدات مەترسی لەسەر تەندروستی دەبێت، بۆیە پێویستە هەموو ماددەکان بەڕێژەیەکی گونجاو هەبن بۆ دووربوون لە کێشە تەندروستییەکان

 

. چوار نیشانە ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا:

 

-بەردەوام هەستکردن بە ماندوێتی یەکێکە لە نیشانەکانی بەرزی ڕێژەی شەکر، زیادەڕەویکردن لە شەکردا وزەیەکی زیاتر بە جەستە نابەخشێت، بەڵکو جەستە ناتوانێت شەکری زیادە بەکاربهێنێت و پێویستی بە وزەیەکی زیاتر دەبێت بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی

 

. -میزکردنی لەڕادەبەدەر و تینوێتی بەیەکێک لە نیشانە سەرەکیەکانی بەرزی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دادەنرێت

 

. -لەوانەیە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا ببێتە هۆی تێکچوونی بینین و کێشەکانی چاو، لە هەندێک دۆخی مەترسیداردا لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ کوێربوون

 

. -مێلورەکردن و تەزینی دەست و قاچەکان نیشانەیەکی دیکەیە.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad