English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەهەولێر غازی ماڵان لەڕێگای پسوولەی خۆراك دابەش دەکرێت
2022-09-06 [02:19 AM]

ZNA-هەولێر


 

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ له‌مه‌ودوا له‌رێگه‌ی پسووله‌ی خۆراك غازی ماڵان دابه‌ش ده‌كرێت .

 

قایمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت ، بۆ زیاتر ڕێکخستنی دابەش کردنی غازی ماڵان لەشاری هەولێر ، بڕیار درا کەوا لەڕێگای پسوولوی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکرێت و هەر هاووڵاتییەك کەداوای غاز دەکات لەبریکارەکە دەبی پسوولەی خۆراکی ئامادە بێ و لەلایەن بریکارەکە پسوولەکە مۆر دەکرێ

 

مەبەست لەو هەنگاوە وەك ئاماژەمان پێدا بۆ ڕێکخستنی زیاتری پڕۆسەی دابەش کردنی غازە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر هاووڵاتیاندا بەنرخی فەڕمی (٨٥٠٠) دینار ..

 

هەروەها هەر بریکارێك سەرپێچی بکات و بەشە غازی هاووڵاتیان لەبازاڕی ڕەش بفرۆشێتەوە بەتووندی سزا دەدرێت و هەموو بریکارەکان لەلایەن لێژنەکانی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانەوە چاودێری وورد دەکرێن.

 

 

نەبەز عبدالحمید

2022/9/6

 

 





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad