English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد حوسێن: پێویستە سەرجەم هێزە سیاسییەكانی عێراق وانە لە رووداوەكانی بەغدا وەربگرن
2022-09-06 [02:27 AM]

ZNA-هەولێر


باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، كۆبوویەوە.


وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا، ئەو پرسانەی كە جێگای بایەخی هاوبەشبوون، هەروەها چۆنێتی پتەوتركردنی هاریكارییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكاندا تاوتوێ كراوە و جەختیشی كراوەتەوە لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیری سیاسیی، ئابووریی و ئەمنیی عێراق.


ئاماژەی بەوەیشداوە كە فوئاد حوسێن باسی لە رەوشی سیاسیی عێراق، هەروەها رووداوەكانی هەفتەی رابردوو لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا كردووە و ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو رووداوانە زیانی زۆریان بە پڕۆسەی سیاسیی گەیاندووە و گوتوویەتی "پێویستە سەرجەم هێزە سیاسییەكان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵایەتیی، وانە لە رووداوەكانی بەغدا وەربگرن.


هەروەها باسی لەوەش كردووە كە وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە زنجیرە دیالۆگەكانی ئێستا، پێویستە هەمووان بگرێتەوە، گرنگە پرۆسەی دیموكراسی وەك خۆی، هەروەها ئاشتیی كۆمەڵایەتیی بپارێزرێن.


ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، رەوشی هەرێمیی و پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هەروەها گفتوگۆكانی ئێستای ڤیەننا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران خراونەتە بەرباس و لەوبارەیەوە هەردوولا ئومێدیان كردووە هەردوو وڵات بگەن بە رێككەوتنێكی كۆتایی لەبارەی ئەو پرسە.


ئاماژەی بەوەیشداوە كە هەردوولا رەوشی سووریایان تاوتوێ كردووە و لەوبارەیەوە فوئاد حوسێن جەختیی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە بنتانانەوەی سەقامگیری لە سووریا، تەنها لە بەرژەوەندی گەلی سووریا نییە، بەڵكو لە بەرژەوەندی عێراق و ناوچەكەیش دایە.

  •  




ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad