English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ هه‌ولێر 122 پڕۆژه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت
2022-09-06 [06:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ سێشەم بە مەبەستی پێشکەشکردنى هه‌ماهه‌نگى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئاسانکارى بۆ پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 و پتر خزمەتکردنى هاووڵاتییان، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و به‌ ئامادەبوونى ژمارەیەک لە بەرپرسان، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لەلایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنى ئەرک و کارەکانیان، ڕایگەیاند: "لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەى زیاتر لە (60) ملیار دینار (122) پڕۆژە لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدەدرێت کە بەشى زۆرى ڕێگاوبان و شەقامە و گرینگى زۆریش دراوە بە کەرتى پەروەردە و تەندروستى و تۆڕەکانى ئاو و کارەبا.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگه‌یاند: ئەم پڕۆژانە بەشێوەیەکى یەکسان لەنێوان شار و دەرەوەی شار لە گەڕەکە هەژارنشینەکان و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندەکان و ئەو شوێنانە دەست پێ دەکەین كه‌ كه‌مترین ده‌ستى خزمه‌تگوزارییان پێگه‌یشتووه‌ یان له‌ ڕابردوودا نه‌توانراوه‌ وه‌ك پێویست خزمه‌تیان بكرێت.

پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لە ئامادەکارییەکان بۆ دەستکردن بە پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 کردەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشى ڕاسپارد ئەوپەڕى ئاسانکاریی و هاوکاری و پاڵپشتیى پێشکشە بکەن و وەک یەک تیم کار بکەن لەپێناو خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر.





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad