English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چارەنووسی پۆگبا و مۆندیال دوای نەشتەرگەری
2022-09-07 [07:47 AM]

ZNA - هەولێر


یانەی یۆڤێنتوسی دووپاتیكردەوە كە نەشتەرگەریەكی تەواو سەرکەوتوو بۆ پۆڵ پۆگبای ئەستێرە فەرەنسییەکەی کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە ئەو یاریزانە فەرەنسییە تا کەی لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
 
پۆگبا دوای دوو رۆژ گەڕانەوە بۆ مەشقەکان، بڕیاریدا رازی بێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت. لەبەرئەوەی ئەنجامی چارەسەرییەکەی جێگەی رەزامەندی نەبوو، یاریزانە فەرەنسییەکە تووشی پێکان بووەوە.
 
یوڤێنتوس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو نەشتەرگەرییەی کە پرۆفیسۆر رۆبێرتۆ رۆسی بە ئامادەبوونی لوکا ستیفانینی پزیشکی تایبەتی یانەی یوڤێ ئەنجامدراوە، بە تەواوی سەرکەوتوو بووە.
 
تاوەکو ئێستا دیارنییە ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد تا کەی لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، کە بەپێی هەواڵێکی سکای سپۆرت ئیتاڵیا، دەتوانێت دوای 6 هەفتە بگەڕێتەوە، بۆیە لەسەر کاخەز لەوانەیە لە کاتی خۆیدا بۆ مۆندیالی قەتەربگەڕێتەوە.
 
پۆل پۆگبا، مانگی رابردوو بڕیاریدا نەشتەرگەری بۆ نەکرێت بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسی لەدەستدانی مۆندیال نەبێتەوە.
 
ماسیمیلیانۆ ئالێگری ئەمڕۆ، لە سەروبەندی چامپیۆنزلیگ، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "نازانم پۆگبا لە مۆندیال یاری دەکات یان نا، بەڵام ئەمە کێشەی من نییە، دەزانم لە مانگی یەکدا دەگەڕێتەوە بۆ یۆڤێنتوس".
 
پۆگبا لە هاوینی ئەمساڵدا بۆ دووەمجار گەڕایەوە ریزەکانی یانەی یوڤینتوس، دوای ئەوەی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کۆتاییهات، کە تاوەکو ساڵی 2026 یاری بۆ یوڤێ دەکات.

 

رووداو 





ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad