English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی سوپای ئەمەریکا لێیه‌
2022-09-07 [11:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

محەمەد باقری، فەرماندەی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئەمەریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە لە رێگەی پەیوەستکردنی ئیسرائیل بە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، دەیەوێت "شوێنی چۆلی خۆی" لە کەنداو و دەریای عومان پڕبکاتەوە و گوتی: ئێران لەوبارەیەوە هۆشداری نووسراوی بەو وڵاتانە داوە کە سوپای ئەمەریکایان لێیە.

محەمەد باقری دووپاتیکردووەتەوە، "لە روانگەی ئێمەوە ئەو کارە بەو مانایەیە کە پێداویستی سیخوڕی و تەنانەت کردەی سەربازیی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی، ده‌گاته‌ دەست رژێمی داگیرکەری زایۆنی و ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتربوونی هەڕەشەکان دژ بە ئێران".

فەرماندەی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاندووە، "ئێمە هاوکات لەگەڵ هۆشداری نووسراو و گەیاندنی نامەمان لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە بۆ ئەو وڵاتانەی سوپای ئەمەریکایان لێیە، ئامادەیی خۆمان لە رێگەی پتەوترکردنی گەشتی ئاسمانی و دەریایی، چاودێری زانیاری و ئەنجامدانی نمایشی سەربازی، موشەکی و درۆنی، دەربڕیوە و لەمەش بەردەوامین".

باسی له‌وه‌ش كرد: سوپای ئەمەریکا لە مانگەکانی رابردوودا هەوڵیدا لە رێگەی کشاندنەوەی فرۆکە و بەلەمەکانی لە کەنداو و دەریای عومان، وڵاتانی پاشکۆی خۆی بترسێنێت و جێی چۆلی خۆی بە سوپای رژێمی زایۆنی لە ناو فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا پڕبکاتەوە.

 

K24





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad