English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكێ هه‌رێم له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى كۆبووه‌وه‌‏
2022-09-07 [11:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/9/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏پێشوازى له‌ به‌ڕێز مارشال سامى سامپسۆن ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ‏ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ به‌ڕێز وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ‏سياسيى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ ‏وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران.‏

سه‌رۆك نێچيرڤان سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ريتانيا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ‏شه‌ڕى دژى داعشدا هاوكارى و پشتگيرى پێشكه‌ش به‌‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، ‏هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ پێويستيى به‌رده‌واميى هاوكاريى به‌ريتانيا و دۆستان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى ‏نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ‏چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى گه‌يشتنى لايه‌نه ‌سياسييه‌كان به‌ لێكگه‌يشتن و ‏ڕێككه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق و ‏پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ ‏سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌. ‌ ‏

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ‏دراوسێ، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ‏ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad