English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌نتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى کوردستان بە ئەلیکترۆنى دەکرێن
2022-09-07 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، شێواز و مامەڵەى پێشکەشکردن بۆ سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى کوردستان بە ئەلیکترۆنى دەکات، فێرخوازان بۆ  پێشکەشکردن و بەشدارى کردن لە کۆرس و تاقیکردنەوەکان و وەرگرتنەوەى ئەنجامەکان و بڕوانامە، دەتوان لەڕێگەى لینکى (lc.digital.gov.krd) سەردانى سیستەمەکە بکەن.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ ڕێکەوتى (2022/9/6) بە سەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى و بەڕێوەبەرى سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکان، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئەلیکترۆنى کردنى سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى کوردستان ڕاگەیەنرا.

لە دەستپێکى ڕێوڕەسمەکەدا د. ئارام محمد قادر، خۆشحاڵى خۆى نیشاندا کە قۆناخێکى دیکەى فراوانکردنى پرۆسەى بەئەلیکترۆنیکردنى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردن، بۆ ئەمەش سوپاسى سێنتەرەکانى زمانى کرد لە زانکۆکانى کوردستان بۆ هەوڵ و کارەکانیان لە ماوەى ڕابردو و جێبەجێکردنى پلان و بەرنامەى وەزارەت، ڕاشیگەیاند: خۆشحاڵین ئەمڕۆ پڕۆژەى بەئەلیکترۆنى کردنى سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى کوردستان ڕادەگەیەنین، کە ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و کاریگەرەکانى وەزارەتەکەمان، بێگومان کاریگەرى دەبێت لەسەر کەمکردنەوەى رۆتین و کار ئاسانى بۆ فێرخوازان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى زانکۆ و دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا.

وەزیرى خوێندنى باڵا دوپاتیشى کردەوە، ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین تەکنەلۆجیا زۆر بەخێرایى گەشەدەکات، بەکارهێنانى کۆمپیوتەر و سیستمى ئەلیکترۆنى هەمو کایەکانى ژیانى تەنیوە، ئێمە خۆشبەختین کە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیا بۆتە مایەى کارئاسانى لەهەمو بوارەکانى ژیان و ئامرازى سەرەکى سیستمى بەڕێوەبردنى کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت، چونکە بنیاتنانى ژێرخانى ئەلیکترۆنى و ڕێکخستنى داتاو زانیارییەکان هەنگاوى بنەڕەتى سەرکەوتنى هەمو دامەزراوەیەکە، ئەم هەوڵەى ئێمەش بریتییە لە بەکارهێنانى سیستمێکى ئەلیکترۆنى بۆ بەڕێوەبردنى کاروبارەکانى سێنتەرەکانى زمان. دوپاتیشیکردەوە جێگەى خۆشحاڵییە لە ئێستادا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زۆربەى کاروبارە زانستى و کارگێڕى و داراییەکانى بەئەلیکترۆنى کردوەو پرۆسەکەش بەردەوامە.

لەلایەن خۆیەوە د. ژاڵە سەعید خطاط، بەڕێوەبەرى گشتى توێژینەوەو پەرەپێدان لە وتەیەکدا ئاماژەى بە وردەکارى هەنگاوەکانى بە ئەلیکترۆنى کردنى سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى کوردستان کرد، بۆ ئەمەش سوپاس لێژنەى پێشوى سەرپەرشتیارى سێنتەرەکانى زمانى کرد بۆ کارەکانیان و هەروەها دەستخۆشى لە بەڕێوەبەرایەتى ئایتى وەزارەت کرد بۆ بە ئەلیکترۆنى کردنى سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى کوردستان. دوپاتیشکردەوە: ئەم هەنگاوە هاوکارى سەرەکیمان دەبێت بۆ ڕێکخستنەوەى کاروبارى سێنتەرەکانى زمان و کارئاسانى بۆ فێرخوازان بەمەبەستى پێشکەشکردن و بەشدارى کردن لە کۆرسەکانى زمان لەم سێنتەرانە.

لە کۆتایى ڕێوڕەسمەکەشدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى ئایتى وەزارەت وردەکارى و شێوازى بە ئەلیکترۆنى کردنى سێنتەرەکانى زمان بۆ ئامادەبوان خرایەڕو و ئاشناى تەواوى وردەکارییەکانى پرۆسەکە کران.





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad