English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نوێی دەرەوەی به‌ریتانیا دەستنیشانکرا
2022-09-07 [12:06 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری نوێی به‌ریتانیا لیز ترەس لە بەیاننامەیەکدا وتی سەرۆک وەزیر جەیمس کلێڤەرلی دەستنیشان کردووە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە.

کاتێک بۆریس جۆنسن لە مانگی حەوتدا ڕایگەیاند دەست لەکارەکەی دەکێشێتەوە و حکومەتێکی کاربەڕێکەری دەستنیشان کرد تاوەکو سەرۆک وەزیرێکی نوێ بۆ وڵاتەکە هەڵدەبژێردرێت، کلێڤەرلی لەو کاتەوە وەکو وەزیری خوێندنی به‌ریتانیا خزمەتی کردووە.

لە ساڵی 2015 دا کلێڤەرلی تەمەن 53 ساڵ لە شارۆچکەی برەینتریی به‌ریتانیا وەکو ئەندام پەرلەمان هەڵبژێردرا، لەو کاتەوە بە خێرایی لە پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیادا دەرکەوت.

لیز ترەس وەکو وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا خۆی وەکو ڕەخنەگرێک لە چین و ڕووسیا دەرخست، کلێڤەرلیش ئاماژەی بەوەدا حکومەتەکەی ترەس هەڵوێستێکی توندی دەبێت بەرامبەر مۆسکۆ و پەکین.

ڕۆژی دووشەممە بە ماوەیەکی کورت دوای ئەوەی لیز ترەس وەکو ڕابەری نوێی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا هەڵبژێردرا، کلێڤەرلی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند " بەدڵنیاییەوە دەبێت بەردەوام بین لە پشتیوانییەکانمان بۆ سەرۆک زێلێنسکی و گەلی ئۆکرانیا، بەدڵنیاییەوە دەبێت ئەوە بکەین. منیش هیچ گومانێکم لەوەدا نیە کە ئێستا وەکو کاتی بۆریس جۆنسن بەردەوام دەبین لەو هاوڕێیەتییە پتەوەی کە هەمانە."

گوتیشی " بەڵام بێگومان ئەوە تەنها کێشە نیە، کێشەیەکی زۆر بەپەلەیە بەڵام تەنها کێشە نیە. دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەین بەڵام دەبێت مامەڵە لەگەڵ کێشە درێژخایەنەکانیشدا بکەین... مامەڵە لەگەڵ هەردووکیاندا دەکەین."

 

voa





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad