English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا: رەنگە رووسیا بە بەهای ملیۆنان دۆلار چەکی لە کۆریای باکوور کڕیبێت
2022-09-07 [12:11 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەری پەیوەندی ستراتیجیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، جۆن کیربی باسی لەوە کرد کە رەنگە رووسیا ملیۆنان مووشەک و گوللـە تۆپی لە کۆریای باکوور کڕیبێت، بەڵام هێشتا زانیاری هەواڵگریی لەبارەی بەکارهێنانی ئەو چەکانە لە گۆڕەپانی جەنگدا نییە.

لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە رێگەی بەرنامەی زوومەوە، کیربی باسی لە سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا کرد.

کیربی ئەو بانگەشانەی پشتڕاست کردەوە کە باس لە فرۆشتنی چەک دەکەن لەلایەن کۆریای باکوورەوە بە رووسیا و، رایگەیاند: ''بە رای ئێمە لەو مامەڵەی فرۆشتنەدا ملیۆنان مووشەک و گوللـە تۆپ هەن، بەڵام هێشتا زانیاری هەواڵگریی نییە لەبارەی تەواو بوونی ئەو فرۆشتنە و بەکارهێنانی ئەو چەکانە لە گۆڕەپانی جەنگدا''.

هەروەها کیربی باسی لەوە کرد کە ئەو مامەڵەی کڕین و فرۆشتنە نیشانەیەکی ''بێ ئومێدی و بێ چارەیی'' رووسیا نیشان دەدات لە جەنگی ئۆکراینادا.

هاوکات کیربی باسی لە هەڵوێستی چین کرد لەبارەی رووسیا و، رایگەیاند: ''هیچ نیشانەیەکمان بەدی نەکردووە چین سزاکانی سەر رووسیا ببەزێنێت''.

 

AA





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad