English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری نوێ له‌ باره‌ی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ ده‌خرێته‌ روو
2022-09-07 [03:01 AM]

ZNA - هەولێر


More

 وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، كار دەكەن ئەو بەشە خۆراكەی كە دێت لە زووترین كاتدا بگاتە دەستی هاووڵاتیان.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ڕۆژی چوارشەممە 7ی 9ی2022، سەروەر كەمال هاواری، بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی، لەگەڵ تیمی وەزارەت تایبەت بە بابەتی بەشە خۆراكی هاووڵاتیان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، بە وردی باس لە گرفت و كێشەكان كرا، بڕیاریشە كاری جدی بكرێت ئەو بەشە خۆراكەی لە حكوومەتی فیدڕاڵەوە دێت لە زووترین كاتدا بگاتە دەستی هاووڵاتیان.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و نوێنەری وەزارەتی دارایی ئەنجام درا.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بریكاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، ئاماژەی بەوەكرد: " ئەو گلەییانەی دەكرێت لەسەر جۆر و كواڵێتی و بڕی خۆراكی مانگانە، پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان نییە و راستەوخۆ لە حكوومەتی فیدڕاڵەوە دێت و پەیوەندی بەوانەوە هەیە و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان تەنیا هۆکارێکە بۆ دابەشكردن و گەیاندنی بەشەخۆراك بە هاووڵاتیان".

زیاتر گوتیشی: "بوونی هەر گرفتێك لەبەردەم ئەو دابەشكردنەدا کە پەیوەندیی بە ئێمەوە هەیە، پێویستە بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین لە زووترین كاتدا ئەو بڕە خۆراكە بگاتە هاووڵاتیان و لە كۆكاگاندا نەمێننەوە"".

لە ڕاگەیاندراوەکە جەخت کراوەتەوە، پاش گوێگرتن لە سەرجەم بەڕێوەبەران و ئامادەبووان، بڕیار درا لە رێگەی چەند لیژنەیەكەوە چارەسەری كێشەكان بكرێن.





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad